ئا: فاروق سەعید حەسەن
حكومەتی میسر لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك نرخی نانی بەرزكردەوە و بووە هۆی بارگرانییەكی زۆر لەسەر خەڵكی وڵاتەكەی، ئێستاش بە نیازە پشتیوانی لە نرخی نان بكات، بەڵام بە شێوەی نەختینەیی و تەنیا ئەو خێزانانە دەگرێتەوە كە پێویستییان بە یارمەتییە و یارمەتییەكەشیان لە رێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە پێدەدرێت، هاوكات پلانێكی ئامادە كردووە بۆ كەمكردنەوەی گەنمی هاوردەكراو و تێكەڵكردنی ئاردی گەنمەشامی لەگەڵ ئاردی گەنمدا، بەوەش تا رادەیەك گوشاری سەر بودجەی گشتیی وڵاتەكەی كەم دەكاتەوە.
میسر لە بودجەی (2024 و 2025)دا بڕی 2.66 ملیار دۆلار بۆ پشتیوانیكردن لە نرخی نان تەرخانكردووە، بەڵام بە زیادكردنی ئاردی گەنمەشامی، بە رێژەی یەك بە چوار چەندین ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە، ئەم پلانەشی رووبەڕووی ناڕەزایی نانەواخانەكان و خاوەن ئاشەكانی لێكەوتۆتەوە، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە لە داهاتی ئەوان كەمبێتەوە، ئەوان دەڵێن: تێكەڵكردنی ئاردی گەنمەشامی لەگەڵ ئاردی گەنمەكە لە كوالێتی نانەكەیان كەم دەكاتەوە.
بە پێی ئەو پلانە، میسر ساڵانە گەنمی كەمتر هاوردە دەكات، نرخی گەنمیش زیاترە لە نرخی گەنمەشامی، بە تایبەتیش ئەگەر بەرهەمی گەنمەشامی ناوخۆ بەكار بهێنرێت بۆ تێكەڵكردنی لە بەرهەمهێنانی ناندا، ئەوا پارەیەكی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە
بڕیارەكە بە راوێژ دەبێت
شەریف فاروق وەزیری دابینكردن و بازرگانیی ناوخۆی میسر لەو بارەیەوە رایگەیاند: پشتیوانیكردنی نان لەلایەن دەزگای گفتوگۆی نیشتمانی و كۆمپانیا پەیوەندیدارەكان و كۆمەڵە و رێكخراوەكانی پەیوەست بە بەكارهێنانەوە بڕیاری لێدەدرێت، پاشان دەخرێتە بەردەستی پسپۆڕان بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن، كە بە تەواویش جێگیركرا، سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی، لەگەڵ دەستپێكی ساڵی 2025دا لە چەند ناوچەیەك جێبەجێ دەكرێت.
بە پێی ئەو پلانە، میسر ساڵانە گەنمی كەمتر هاوردە دەكات، نرخی گەنمیش زیاترە لە نرخی گەنمەشامی، بە تایبەتیش ئەگەر بەرهەمی گەنمەشامی ناوخۆ بەكار بهێنرێت بۆ تێكەڵكردنی لە بەرهەمهێنانی ناندا، ئەوا پارەیەكی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە.
هاوردەی زیاترە لە بەرهەمی ناوخۆ
تێچوونی گەنم بۆ میسر بەراورد بە گەنمەشامی زیاترە و ئەو گەنمەی لە روسیاوە هاوردەی دەكات نرخی یەك تۆنی 220 دۆلار دەكەوێت، لە كاتێكدا نرخی یەك تۆن گەنمەشامی تەنیا 200 دۆلار دەكەوێت، واتە لە كڕینی هەر تۆنێك گەنمەشامیدا حكومەتی میسر 20 دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ساڵانە 8.25 ملیۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت، ساڵانەش تەنیا 3.5 ملۆن تۆن گەنمی ناوخۆی هەیە، كەواتە دەبێ ساڵانە نزیكەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم هاوردە بكات.
سەرچاوە: ئێندیپێندنت