نهێنییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر: بە کورتی، پیلانەکەی تورکیا ئەمە بوو

10:51 - 2024-10-16
کوردستان
593 جار خوێندراوەتەوە

ریفراندومێک بکرێت و داوای سەربەخۆیی بکرێت، بەمە نەخشە راستەقینەکەی بەهێزبوونی کورد و رۆشتنی بەرەو دەوڵەت پیشوەختە زیندەبەچاڵ دەکرێت و تێکدەدرێت، لە شوێنى ئەوە، هەموو دنیا دەکرێتە دوژمنی کورد بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ.
ریفراندۆمەکە باشترین بیانوو دەدات بەدەست دەوڵەتی عیراقەوە کە کوردەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەی هێڵی شین و ئەو شوێنانەی کە پێش روخانی رژێمی بەعس تیایدا بوون.
بەهۆی سەر پێچیکردنی کوردیش لە بڕیاری ریفراندۆم و گوێنەگرتن لە دەوڵەتانى دنيا، ئەوا لە كاتی شەڕدا هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی بكاتە خاوەن و کورد و هێزی پیشمەرگەی یەکێتی، کە هێزی شەڕکەری یەکەم بوون لەو ناوچانەدا تەفروتونا دەکرێن، کورد لاواز دەکرێت و هێزە دەستكێشە ملکەچەکەی پارتیش دەكرێتە هێزی یەکەم و باڵادەست لەو كوردستانە بچووکەی کە نیوەی جوگرافیای خۆی لەدەست دەدات.
سەرچاوە: کتێبی نهێنییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر.

#16 ی ئۆکتۆبەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان