نهێنییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر: ریفراندۆم نیوەی پیلانەكە بوو

10:58 - 2024-10-16
کوردستان
90 جار خوێندراوەتەوە

ریفراندۆمەكە نیوەی پیلانەكە بوو، نیوەكەی تریشی ئەوەبوو كە هێزەكانی پارتی پێش دەستپێكردنی شەڕ هەموو ئەو ناوچانەی مادەی 140 چۆڵ بكەن و شەڕەكە بخەنە یەخەی هێزەكانی یەكێتی.
بەمجۆرەش یەكێتی دەخەنە بەردەم دوو بەرداشەوە كە یەك لە یەك خراپتر بوون، یان دەبێت بەتەنها خۆی شەڕی مان و نەمان بكات هەزاران كەس بە كوشت بدات و كەركوك بەدەردی موسڵ بچێت، یان دەبێت شەڕ نەكات و پاشەكشە بكات.
ئەگەر شەڕ بكات هێزەكەی تەفروتونا دەبێت و بنكە جەماوەرییەكەشی هەرگیز لێی خۆش نابن، ئەگەر شەڕیش نەكات ئەوە ئۆباڵی هەموو نەهامەتییەكان دەخەنە سەر یەكێتی و تۆمەتباری دەكەن بەوەی كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكانی لەدەستداوە.
سەرچاوە: کتێبی نهێنییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر.

#16 ی ئۆکتۆبەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان