ئەبو مەهدی موهەندیس نهێنییەکە دەدرکێنێت

01:58 - 2024-10-16
کوردستان
199 جار خوێندراوەتەوە

تاقە یەك وڵاتیش نەبوو بە كردەوە لەگەڵ ریفراندۆم بێت، ئەوانەی هاوپەیمانی جەنگی دژی تیرۆر بوون هەموویان دژی وەستانەوە، بەداخەوە براكوردەكان لەو پەیامانە تێنەگەیشتن، لە كاتی هاتنی وەفدەكانی كورد بۆ بەغدا پێمان گوتن ئەوە نەكەن چونكە ئەوە هەڕەشەیەكی زۆر مەترسیدارە، بەڵام سوودی نەبوو لەگەڵیان و هەر كردیان، وەفدەكان تەنها وەك فەرمانبەر دەهاتن بۆ بەغدا و دەیانوت بەدەست ئێمە نییە بەدەست بارزانییە، برادەرێكی ئێمە بە وەفدەكەی وتبوو بڕۆن بە كاك مەسعود بڵێن ئەگەر خەمی كوردییەتی دەیەوێت دەوڵەتیان بۆ دروست بكات بۆچی ریفراندۆم دەكات با خۆی بێتە كەركوك و وەك سەركردە وەك جەنگاوەر لەوێ‌ دابیشێت و ئیعلانی دەوڵەت بكات نەك لە كونجی شاخێكی دوورەوە گەلەكەی دەستخەڕۆ بكات.
سەرچاوە: دیدارێک لەگەڵ کەناڵی (البلادی)ی عیراقی.

#16 ی ئۆکتۆبەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان