محەمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە پانێڵێكدا سەبارەت بە ریفراندۆم کە لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتییەوە رێكخرابوو وتی: ریفراندۆم هەڵەبوو، ئەگەر ناوچەیەكی كوردستانی زەرەرمەند بووبێت لە دەرەنجامی ریفراندۆم خەڵكی دووز خورماتوو بوو ماڵیان تاڵانكرا و دوكانەكانیان سوتاندن و شەهیدەكانیان بەنێو شەقامەكاندا راكێشا، بەڵام تاكە شتی عەقلانە كە كرا نەیان هێشت كەركوك بەو دەردەبچێت، شەڕ بكرایە لە كەركوك ئەوا خراپتری لێدەهات، داواش دەكات ریفراندۆم بە خیانەت ناوی نەهێنرێت وەك كورد یەك هەڵەمان هەیە بەپەلە مۆری خیانەت لەیەك دەدەین.