مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، لە سلێمانی سەردانی تێكۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی عەبدولڕەحمان قادر غەفوور ناسراو بە (شێخ عەبدول)یان كرد.
مەكتەبی سكرتاریەت، لە تەندروستیی شێخ عەبدول-یان پرسی و چەپكەگوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكرد لەپای رۆڵ و ماندوبوونی لە شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا بە رابەرایەتیی ی.ن.ك و ستایشی مێژوو و خەباتی پاكی بەڕێزیان كرد كە وەك قارەمانێكی زیندان بەورەیەكی ئازایانە و بەخۆڕاگریی لەگەڵ هاوڕێكانی بوونە نموونەی ئازایەتی و قارەمانێتیی كوڕانی یەكێتی، كە زیندانەكان و دڕندەیی بەعسیش نەیانتوانی ورەیان بڕوخێنن.