ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەشرینی یەکەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، لە ناوەندی دەنگدانی تەلاری هونەر لە سلێمانی، دەنگی دا.
دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن کرد و جەختیکردەوە کە حکومەتی داهاتووی هەرێم، دەبێت حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت.