قوباد تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لە وتەیەكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، رێڕەوی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان راستدەكەنەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری دروست دەكات و كابینەی داهاتووی حكومەت جیاواز دەبێت، ئەمڕۆش دەستپێكی پڕۆسەی كۆتاییهێنانە بەوانەی غەدریان لە میللەت كردووە.
راشیگەیاند هیوادارن هاووڵاتیان بە زوویی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەو لایەنە بدەن كە دەتوانێت گۆڕانكاری بكات.