د.كارزان محه‌مه‌د
چیرۆكی شكست و سەركەوتنی گەلانی ژێردەستە و ستەملێكراو له چه‌رخی بیسته‌مدا، پڕه له به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه و نهێنی و سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و رابه‌ر و میلله‌تانه‌ی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكاندا، رووبه‌ڕووی هه‌وراز و نشێوی و زۆر كاره‌ساتی دڵته‌زێن بوونه‌ته‌وه. باشترین سه‌رچاوه بۆ تێگه‌یشتن له‌و دۆخه، شه‌ن و كه‌وی یادداشت و تێڕوانینی رابه‌رانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه تا په‌ی به قوڵایی گرفته‌كان ببه‌ین، داخۆ ده‌وڵه‌تێك به‌چ پاساوێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مافه مرۆییه‌كانی بێبه‌ش ده‌كات؟، مرۆڤ چۆن ویژدانی قبوڵ ده‌كات هه‌مان مافی خۆی، له مرۆڤێكی تر زه‌وت بكات؟. ئایا میلله‌تانی ژێرده‌ست، خه‌باتیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان به‌چ رێكارێك بووه و چۆن هۆشیار كراونه‌ته‌وه؟. رێكاری سه‌ركه‌وتن یان فاكته‌ره‌كانی شكستیان چی بووه؟.
هه‌روه‌ك (مارتین لۆته‌ر كینگ) ده‌ڵێت: (زه‌وتكردنی ئازادی له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه نایانه‌وێ ببنه كۆیله كارێكی سه‌خته، به‌خشینی ئازادی به كۆمه‌ڵگایه‌كیش كه حه‌ز به‌كۆیله‌یی ده‌كه‌ن، زۆر دژوارتره). ئه‌م تێڕوانینه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردی به دروست ده‌زانرێت، چونكه هاندانیان له قۆناغێكدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف، ئه‌ركێكی گرانی خسته ئه‌ستۆی ده‌سته‌بژێرانی سیاسی كورد كه چۆن بتوانن له نێو (گه‌لێكی په‌ژمورده و نیشتیمانێكی په‌رت)دا، هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوبكه‌نه‌وه تا مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن.
شرۆڤه‌ی خه‌باتی میلله‌تانی تر بۆ گه‌لی كورد زۆر جێگه‌ی تێڕامانه، چونكه چارەنووسی نه‌ته‌وه و كه‌مینه ستەملێكراوه‌كانی جیهان پێكەوە گرێدراون، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌رچوونی په‌یماننامه‌یه‌كی جیهانی وه‌ك جینۆساید یاخود مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌شێ هه‌مووان سودمه‌ند ببن یاخود به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك ببنه قوربانی رێككه‌تنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك لۆزان.
ره‌هه‌ندێكی تری ئه‌م په‌یوه‌ندییه، ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه له شێوازی سه‌ركه‌وتن و تێگه‌یشتن له هه‌ڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ر پسپۆڕێك بۆ شرۆڤه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان په‌یڕه‌وانی ئایین و ئایدۆلۆژیایه‌ك، پێویستی به‌تاوتوێی پرۆگرام و نه‌خشه‌ڕێگاكانیانه، ئایا ژاپۆن له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به‌دۆڕاو دانرا، چۆن له نیو سه‌ده‌دا ده‌بێ به‌ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرنی پێشكه‌وتوو؟. یاخود هۆكاری هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتۆریەتێکی وه‌ك سۆڤییه‌ت چییه؟.
باشترین میتۆد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، خوێندنه‌وه‌ی یادداشت و تێزه‌كانی رێبه‌رانی سیاسییه، تائێستاش یادداشته‌كانی (ماندێلا) بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌فریقا، یاده‌وه‌رییه‌كانی (گاندی) بۆ سه‌رخستنی هیندستان و چه‌سپاندنی هزری ناتوندوتیژی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان و ئایینه جیاوازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، خه‌باتی (گیڤارا) و جه‌نگی پارتیزانی و وته جوانه‌كانی بۆ میلله‌تانی سته‌ملێكراو، بایه‌خێكی مێژووییان هه‌یه.
له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و رابه‌رانه‌ی رۆڵیان له خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورددا بینیوه، بۆ تێگه‌یشتن له هزر و بۆچوونه‌كانیان و پێوانه و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی سیاسی و كار و چالاكییه‌كانیاندا، ده‌بێ كۆی به‌رهه‌مه‌كانیان چاپ بكرێت. لایه‌نێكی ئه‌رێنی ئه‌م پرۆژه‌یه، به‌رچاو روونییه بۆ ئێستا و ئایینده تا كه‌موكوڕییه‌كا‌نی رابردوو، یاخود هه‌ر ستراتیژ و نه‌خشه‌ی پلانێك كه له قۆناغی پێشوودا ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆ ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌ندی لێوه‌ربگرین.
كاتێك ئاوڕ له هزریی نووسین لای گه‌لی كورد بده‌ینه‌وه، به روونی ده‌بینرێ كه چۆن شاعیرانی كلاسیك وه‌ك (ئه‌حمه‌دی خانی) به به‌رهه‌می ناوازه‌ی (مه‌م و زین)، شاعیرانی قوتابخانه‌ی شیعری بابان (نالی و سالم و كوردی)، به‌زه‌بری كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت شیعر و چامه‌كانیان، بره‌ویان به زمانی كوردی و په‌ره‌پێدانی هزری نه‌ته‌وایه‌تیی كوردی داوه، ئه‌م خه‌باته فه‌رهه‌نگییه به ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان (له 22ی نیسانی 1898) كه كەلتوری رۆژنامه‌گه‌رییان له نێو كورد داهێنا تا ده‌گاته شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی، چه‌نده دڵخۆش بووم به بینینی شیعره ناوازه و به‌رزه‌كانی شێخی نه‌مر كه ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر مانعی حقوقی قه‌ومی كورد ببن عه‌ره‌ب، بێشك نوێژه‌كانم به كوردی قه‌زا ده‌كه‌م!، یاخود به وتاره پڕ به‌هاكانی له رۆژنامه‌ی (بانگی حه‌ق)دا كه ده‌توانم بڵێم له ریزی وتاره هه‌ره به‌رزه‌كانی نووسه‌رانی جیهان داده‌نرێت بۆ داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌یی، وێنایه‌كی روونمان پێ ده‌به‌خشێ بۆ تێگه‌یشتن له قۆناغی سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ری كوردستانی باشوور.
له‌م روانگه‌یه‌وه پێشنیازی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خوالێخۆشبوو (مام جه‌لال) ده‌خه‌مه‌ڕوو، گرنگی پرۆژه‌كه‌ش له چه‌ند خاڵێكدایه:
- پاراستن و مانه‌وه‌ی نووسین و تێزه فكرییه‌كانی بۆ مێژوو.
- تێگه‌یشتن له بیركردنه‌وه‌ی قوڵی به‌پێی قۆناغه سیاسییه‌كان.
- رێبازه سیاسییه‌كه‌ی له نێو به‌رهه‌مه‌كانیدا به ئاشكرا ده‌بینرێ، له‌م روانگه‌یه‌وه به‌رچاوڕوونییه‌كی گرنگ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه جه‌خت له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویی له رێبازه‌كه‌ی بكاته‌وه، له‌كاتی روودانی هه‌ر كه‌م و كوڕی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك یان لادانێكی سیاسی، به پشتبه‌ستن به تێزه فكرییه‌كانی، ده‌توانرێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌خنه‌گرانه‌یان بۆ بكرێت.
- هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر قۆناغی نیو سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام بدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م كۆبه‌رهه‌مه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ دیاریكردنی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی مه‌یدانی سیاسه‌ت.
ده‌شێ ئه‌م پرۆژه‌یه كۆمه‌ڵێك بوار له‌خۆ بگرێت:
1- تێزه هزرییه‌كان:
له‌ده‌ستپێكی ژیانی سیاسییه‌وه، كۆمه‌ڵێك په‌رتوكی به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه، هه‌ر په‌رتوكێك چه‌ندین تێزی هزری له‌خۆگرتووه و هۆكارێكی گرنگ له پشت نووسینییه‌تی، به‌گشتی به‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكدا پۆڵێن ده‌بن:
- داكۆكی له مافی كورد:
له ساتی رووخانی رژێمی پاشایه‌تی و هاتنه‌ئارای سیسته‌می كۆماری، سه‌رله‌نوێ سیاسه‌تی شۆڤێنیانه بۆ سه‌ركوتی مافه مرۆییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی نوێی عیراق پیاده ده‌كرا، زۆرترین زیانی ئه‌م دیكتاتۆرییه‌ته‌ش دژ به كوردستان بوو، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بوایه راپه‌رینێكی به‌رینی فكریی هاوشانی خه‌باتی چه‌كداری بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد دژ به‌وشۆڤێنییه‌ته‌ی عیراق هه‌بێت، (مام جه‌لال) له‌و بواره‌دا رۆڵێكی كارای گێڕا به نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هزریی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌پشتبه‌ستن به‌م تیۆره، په‌رتوكێكی به‌ناوی (كوردایه‌تی) له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ساڵی شه‌سته‌كاندا نووسی، له قۆناغێكدا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی نیمچه‌خوێنده‌واری زۆرینه‌ی گوندنشینی كوردستاندا، پێویستیی به‌سه‌رله‌نوێ جۆشدانه‌وه و هاندانی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد هه‌بوو تا ئاشنای پره‌نسیپه‌كانی ئه‌م رێبازه پیرۆزه ببن له‌پێناو رزگاریی نیشتیمانییدا له‌ده‌ست زوڵمی عیراق، هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی زلهێزی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد و چۆنییه‌تی راپه‌راندنی ئه‌ركی هه‌مووان له‌م خه‌باته‌دا خستۆته‌ڕوو. تیایدا وێڕای گه‌شه‌پێدانی هزری نه‌ته‌وایه‌تی، هۆشداریی داوه كه ده‌بێ دووربێ له شۆڤێنیزم و كۆسمۆپۆلیتایه‌تی تا ناسنامه‌ی مرۆیی خه‌باته‌كه له‌كه‌دار نه‌بێت .
بۆ په‌ره‌پێدان و هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌م په‌رتوكه‌دا تیشكی خستۆته‌سه‌ر، زنجیره‌یه‌ك په‌رتوكی نوێی به‌ناوی جۆراوجۆری (جۆشدانی خه‌بات) و (كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی)چاپ و بڵاوكرده‌وه.
له نیو سه‌ده‌ی رابردوودا، په‌لامارێكی توندی عیراقی و شۆڤێنییه‌كان له وڵاتانی تر بۆسه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌بوو، به‌تایبه‌ت لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ده‌ستوه‌ردانه‌ی شۆڤێنییه، عه‌ره‌به‌كان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه كه نه‌یانده‌ویست مافی مرۆیی به كورد ره‌واببینرێ، په‌رتوكێكی ناوازه‌ی به‌ناوی (اغد و دیمقرا‌طي و حرمان شعب حتی من حق الحلم)ی بڵاوكرده‌وه .
ره‌هه‌ندێكیتری تێزه‌كانی (مام جه‌لال)، هاندان بوو بۆ چه‌سپاندنی ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه كوردی و عیراقییه‌كان، بۆچوونه گرنگه‌كانی له‌ژێر ناوی (الجبهة الوطنیة المتحدة) بڵاوكرده‌وه، وێڕای ئاماژه‌دان به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی په‌رته‌وازه‌یی هێزه كوردی و عیراقییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر دیكتاتۆریدا، ده‌یویست جه‌خت له‌سه‌ر ئامانج و بایه‌خ و پێداویستییه‌كانی به‌ره‌ی نیشتمانیی یه‌كگرتوو بكاته‌وه، واتا وێڕای فره‌چه‌شنی سیاسی و حیزبایه‌تی، هانی ده‌دان بۆ ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانیدا كۆببنه‌وه.
له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كداریی گه‌لی كورد و هه‌م ساڵانی شۆڕشی ئه‌یلولدا، كێشه‌ی رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه و گۆڕینی هێزه چه‌كداره عه‌شایرییه‌كانیش بۆ سوپایه‌كی خاوه‌ن دیسپلین، ململانێیه‌كی توندی له‌نێوان هه‌ندێ له به‌رپرسانی حزبی و سه‌رۆك هۆزه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌بژێرانه‌دا هێنایه ئارا كه ده‌یانویست پێشمه‌رگه ببێته سوپایه‌كی كورده‌واریی مۆدێرن، نه‌ك له‌ژێر ئیراده‌ی كه‌سێكدا قۆرغ بكرێت، ئه‌م هزره دوو قازانجی هه‌بوو:
- پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن دیسپلین بوو، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی ناوخۆی حزب یا كێشه‌ی نێوان دوو عه‌شیره‌ت به‌كارناهێنرێ.
- سوپای عیراق كه به‌زه‌بری داهاتی نه‌وت پڕچه‌ك كراوه، كاتێك پێشمه‌رگه ده‌توانێ به‌ره‌نگاری ئه‌م سوپایه بببێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ئاراسته بكرێت.
بۆ هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه، په‌رتوكی (پێشمه‌رگه‌ی كوردستان: په‌یدابوون و گه‌شه‌كردن و به‌سه‌رهاته‌كانی له راپۆرتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالدا بۆ كۆنفرانسی پارتی دیموكراتی كوردستان) كه له (28ی ئابی 1966)دا بڵاوكرده‌وه، دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌یه بۆ شۆڕشی ئه‌یلول و لێكه‌وته‌كانی، هه‌روه‌ها بۆچوونی سه‌ركرده پێشكه‌وتووخوازه‌كانی شرۆڤه كردووه سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ له‌لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌ودیو سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌وڵه‌تی عیراق.
ئامانج له‌م په‌رتوكه كه ناوه‌ڕۆكێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌یه، نوسیویه‌تی: «ده‌رباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه كه وێنه‌یه‌كی راست و دروستی وه‌زعی پێشمه‌رگه و رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ناو شۆڕش و پێشمه‌رگه‌تان بخه‌مه پێش چاو هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ئیمڕۆ» (لا 2).
دواجار بۆ ئاراسته‌كردنی شۆڕشه‌كه، (مام جه‌لال) پێداگری له‌سه‌ر پراكتیزه‌كردنی ستراتیژێك ده‌كات كه خۆی له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه:
- (شۆڕش خه‌باتێكی سیاسی چه‌كدارانه‌یه... پێویسته پارێزه‌ر و ئاله‌تی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌شمان بێت. ئه‌بێ هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت و پارێزگا‌ری ده‌ستكه‌وت و كه‌رامه‌ت و نامووس و ژیان و مافه‌كانیان بكات).
- هێزی چه‌كداری كورد ئه‌بێ خزمه‌تی كوردایه‌تی بكات، هێزێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر بێت، هێزێكی دڵسۆزی كورد و كوردستان بێت نابێ هێزی چه‌كداری كورد دارده‌ستی ئیمپریالیزم و شه‌ریكه‌ی نه‌وت بێت.) (لا 39).
- (دژی شه‌ڕی براكوژی، دژی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا، وه له‌نێوان كورد و كوردیشدا، چونكه هه‌ر ده‌سكه‌وتی دوژمنانمان له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌یه، چونكه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستكه‌وت و ئامانج و ئاره‌زووی گه‌لی عیراقه به نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بیشه‌وه).
- بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌نده‌كانی به‌یانی وه‌زاری ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد به چاكی و فراوانی جێبه‌جێ بكرێن، چونكه به‌مه نه‌ك هه‌ر ئامانجه عادیله‌كانی ئیمڕۆمان ده‌هێنینه‌دی، به‌ڵكو په‌كی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژه و پیلانه‌كانی ئیمپریالیزم و دووژمنانیش ده‌خه‌ین.
- بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بهێنینه سه‌ر رێگه‌ی راست، رێگه‌ی كوردایه‌تی و پارتی وه دووریان بخه‌ینه‌وه له ئیمپریالیزم و پیلانه‌كانی، وه به‌ڕاستی بیكه‌ینه هێزێكی نیشتیمانی شۆڕشگێڕ وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كردووه.
- بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌وری خۆی ببینێت له پاراستنی جمهوریه‌تی عیراق و داڕشتنی حوكمی نیشتیمانی له‌سه‌ر بناغه‌ی دیموكراسی و برایه‌تی و وه‌كیه‌كی كورد و عه‌ره‌ب بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌لی عیراق، پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و دیموكراسی و ئاسایش بۆ گه‌لی عیراق به كورد و عه‌ره‌بیه‌وه.
مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌ر بۆ ئه‌م ئامانجانه و هه‌ر بۆ ئه‌م نیازه پیرۆزه، واجبێكی نیشتیمانی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه‌ش پێویست و به‌كه‌ڵكه.) (لا 41-42).
- خه‌باتی چینایه‌تی و سۆشیالیزم:
لایه‌نێكی گه‌شی هه‌ندێ له نووسه‌رانی سه‌ده‌ی رابردوو، گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تییه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی نه‌ته‌وایه‌تی، دروستیی ئه‌م بۆچوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هیچ چین و توێژێکی كۆمه‌ڵگا ناتوانن گرفته‌كانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه.
هه‌ژموونی بیری چه‌پ له دوای گه‌شه‌ی سۆڤییه‌ت و كۆتایهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهان، كۆمه‌ڵگای كوردیشی گرتبۆوه. چینی كرێكار و جوتیار كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردستانیان پێكدێنا، به‌هۆی ئاوه‌دانی گونده‌كانه‌وه، هه‌ردوو گرفتی جوتیار له‌گه‌ڵ سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌یه‌تی له‌سه‌ر زه‌ویوزار ومافه‌كانیان، كێشه‌ی نێوان كرێكار و خاوه‌ن كار، به‌ته‌واوه‌تی مه‌ترسیی شه‌ڕ و پێكدادانی هێنابووه ئارا، هه‌ربۆیه (مام جه‌لال) په‌رتوكێكی له‌سه‌ر ئاستی كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستان له‌سه‌ر خه‌بات و هه‌ڵوێستی جوتیاران نووسی تا رێگاچاره بخاته‌ڕوو .
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له چوارچێوه‌ی هزره هاوچه‌رخه‌كانی مرۆڤایه‌تی، ناساندنی وه‌ك دۆزێكی ره‌وا نه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب، په‌یام و شرۆڤه‌یه‌كی گرنگی نووسی كه ئاراسته‌ی رای گشتی عه‌ره‌ب و جیهانی كردبوو .
-2وتار و گوتاره‌كان:
مام جه‌لال له سه‌ره‌تای قۆناغی گه‌نجێتی و خوێندنی له كۆلیژی ماف، به‌تایبه‌تی ناسینی سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره (م. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) و سه‌رسامی به گۆڤاری گه‌لاوێژ، ده‌ستی به‌وتارنووسین بۆ چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان كردووه، هه‌ندێكیان به‌ناوی خوازراو بڵاوبۆته‌وه كه به‌راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و هاوڕێكانی ده‌توانرێ به‌سیمای نووسینه‌كانیدا، وتاره‌كان بناسرێته‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وتاره‌كانی كه په‌یوه‌ندیدارن به‌شرۆڤه‌ی سیاسیی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی كوردستان، یاخود لێكۆڵینه‌وه له خه‌باتی گه‌لانی دونیا (بۆ نمونه شرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر كۆمۆنه‌ی پاریس، خه‌باتی پۆڵه‌ندا و...) ، له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ن و پێویسته كۆبكرێنه‌وه.
هه‌ندێك له وتاره‌كانی په‌یوه‌ندیدارن به ئه‌ده‌ب و گرێی داوه‌ته‌وه به خه‌باتی كەلتوریی و نه‌ته‌وایه‌تیی كورد.
جۆرێكی تر له وتاره‌كانی، خوێندنه‌وەیە بۆ زه‌مینه‌ی شكستی شۆڕشه‌كانی كورد، بۆ نمونه شۆڕشی ئه‌یلول و زه‌مینه‌سازیی بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێی نه‌ته‌وایه‌تی به‌مۆدیلێكی تازه.
ره‌هه‌ندێكیتری وتاره‌كانی، مشت‌ومڕ و دیالۆگی زانستییانه‌یه له‌سه‌ر گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داراندا، بۆ زیاتر تێگه‌یشتن یاخود راستكردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌وتییه‌ك له بۆچوونه‌كانیاندا. دیارترین نمونه‌ش بۆ (سوبحی مه‌هدی و هاوڕێكانی) نووسیوه. یاخود گوتاردانه‌كانی له پرۆسه‌ی دیالۆگی عه‌ره‌بی- كوردیدا .
له نه‌ورۆزی (1983) كه گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و عیراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد به‌شێوازێكی ئاشتییانه له ئارادا بوو، گوتارێكی به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س له سه‌یرانگای سورداش پێشكه‌ش كرد، كه له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه، جه‌ماوه‌رێكی فراوان ئاماده‌ی بوون . ئه‌م گوتاره بۆ تێگه‌یشتن له بایه‌خی گفتوگۆی ئاشتییانه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میدا گرنگه، واتا لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان گه‌لی كورد و عیراق چییه؟ بۆچی شكست ده‌هێنێ؟.
له ماوه‌ی سه‌ردان و بانگهێشته‌كانیدا بۆ وڵاتانی بیانی، چه‌ندین گوتاری پێشكه‌ش كردووه كه شیاوی هه‌ڵوەسته‌یه بۆ تێگه‌یشتن له گه‌یاندنی په‌یامی دیبلۆماسییانه، له دوای هه‌ردوو جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان، له په‌یمانگایه‌كی پسپۆڕ له شرۆڤه‌ی كاروباری ئه‌مریكا، گوتارێكی له‌سه‌ر جینۆسایدی كوردستان و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پێشكه‌ش كردووه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین میدیای جیهانی هه‌بوو .
بوارێكی تر، وتاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بۆنه ئاینییه‌كانه، بۆ هاندانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان و عیراق، چونكه یه‌كێك له سیما جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، كەلتوریی ئاشته‌وایی نێوان ئایین و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كانه.
بێگومان وتاری جۆراوجۆری له‌سه‌ر هاندانی چین و توێژه‌كان (ژنان، خوێندكاران...) نووسیوه بۆ رێنوێنی و هاندانیان له‌پێناو وه‌رگرتنی مافه‌كانیان و خۆرێكخستنیان له چوارچێوه‌ی تیۆری سۆشیال دیموكراتدا.
3- دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی:
له زانستی میدیادا، هونه‌ری چاوپێكه‌وتن له‌ڕووی هه‌ندێ خه‌سڵه‌ته‌وه له ژانره‌كانی تر به باڵاتر داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌و فاكته‌ره‌ی كه رۆژنامه‌نووس به‌پێی گرنگیی هه‌لومه‌رجه‌كه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی بۆ لێدوان و پرسیاره‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت، ده‌توانێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی فره‌ره‌هه‌ند بێت و جۆره‌ها بابه‌تی گرنگ بوروژێنێ، له‌هه‌ركوێدا هه‌ستی به‌ناڕوونی كرد به‌پرسیارێكی تر هه‌وڵی ده‌ستخستنی وه‌ڵام بدات.
(مام جه‌لال) به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سێتییه‌كانی (ئه‌زمونی قوڵ، پۆستی گرنگ، قسه‌زانی و زمانزانین...)، زۆرترین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا كراوه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی قۆناغی خۆی.
دیارترین گفتوگۆی له‌گه‌ڵ (وه‌فا كرماشانی)دایه، كه ساڵی (1983) ئه‌نجام دراوه و به‌زمانی فارسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له پێشه‌كیدا هاتووه: «ئەوەی لە دووتوێی ئەم لاپەڕانەدا دەیخوێنیتەوە، بەرهەمی دیدارێكە لەگەڵ (جەلال تاڵەبانی)ی سكرتێری گشتی (یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان)دا، ئەم دیدارە لە زستانێكی سارد و بەفرینی ساڵی (1983)دا لە (ناوزەنگ) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) سازدرا.
(جەلال تاڵەبانی) لەنێو پێشمەرگە و جەماوەری كورد بە (مام جەلال) بەناوبانگە، رەنگە یەكێك لەو چەند پێشمەرگە دێرین و تەمەندرێژانەی كوردستان بێت كە نزیكەی چارەكە سەدەیەكە، چەكی بەشانەوەیە لەپێناو رزگاریی نەتەوەیی، دیموكراسی و پێشكەوتووخوازیدا تێدەكۆشێ.
ناوبراو یەكێكە لەو كەسایەتییە دەگمەنە شۆڕشگێڕانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە لە (30) ساڵی رابردوودا، لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ دۆز و ئاریشە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی ناوچەكە كردووە، ئەویش نەك وەك چاو‌دێر بەڵكو بە كارایی و وەرچەرخێنەرانە.
مام جەلال... دونیادیدەیە، لە ساڵانی حەفتادا سەردانی وڵاتانی چین و سۆڤییەتی كردووە، دۆستی زۆرینەی كەسایەتییە سیاسییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و دیدار و هەڤپەیڤینی لەگەڵیاندا سازداوە».
له‌م دیداره‌دا كورته‌یه‌ك له خه‌باتی گه‌لی كورد له عیراق، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌هه‌مبه‌ر كورد، كاریگه‌ریی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لان به‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام شرۆڤه كراوه.
له‌سه‌ر ئاستی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش، چاوپێكه‌وتنی له‌سه‌ر دۆسییه گرنگه‌كان ئه‌نجام داوه و به راشكاوانه تیشكی خستۆته‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی .
4- نامه و گه‌شته دیبلۆماسییه‌كانی.
كەلتوری نامه‌گۆڕینه‌وه و ناردنی په‌یامی فه‌رمی یاخود نهێنی بۆ داخوازی ماف و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، له سه‌رده‌می میرنشینه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت میرنشینی بابان، ئامرازێكی گرنگ بووه بۆ بانگهێشتی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و سازدانی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ.
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش، نامه‌كانی (شه‌ریف پاشای خه‌ندان) بۆ كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، به خه‌باتێكی دیبلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت.
(مام جه‌لال) به‌هۆی شاره‌زایی زۆری له نووسیندا، نامه‌ی زۆر هه‌ستیار و گرنگی بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد بۆ كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی جیهان ناردووه، وه‌ك: (ماندێلا، گۆرباتشۆف، فرانسۆ میتەران و دانیاڵ میته‌رانی هاوسه‌ری، سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا، فرانسوا ئۆلاند، پۆڵ بریمەر، رایەن كرۆكەر، كۆڵن پاوڵ...).
له دووتوێی ئه‌م نامانەدا، بۆچوونی گرنگی له‌سه‌ر غه‌درکردن له گه‌لی كورد کردووە وه‌ك: (سیاسه‌تی جوداخوازیی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست، كۆڕه‌و و ئاوارەیی، راگواستنی زۆرەملێ، سیاسەتی سڕینەوە و لەناوبردن، داگیركاری و سەركوتی زیندان و ئەشكەنجە و كوشتاری بەكۆمەڵ، ده‌ستوه‌ردانی بیانی له دۆز كورد...) تا بانگهێشتكردنیان بۆ به‌شداریی له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و عیراق له‌خۆگرتووه.
5- راپۆرته سیاسییه‌كان:
هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌ر حزب و پارتێكی سیاسی له‌لایه‌ن سكرتێره‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ قۆناغی كۆنگره، به ئه‌ركێكی دژواری هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك داده‌نرێت، چونكه له‌لایه‌ن كۆی ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م ره‌خنه و سه‌رنجه‌وه.
به‌رهه‌مێكیتری (مام جه‌لال)، راپۆرته سیاسییه‌كانییه‌تی كه پێشكه‌شی كۆنگره‌كانی یه‌كێتی كردووه. کە به شرۆڤه‌كردنیان ده‌توانرێ كۆی ره‌هه‌نده‌كانی هزری سیاسی تیادا بخوێنرێته‌وه.
6- ئه‌لبومی وێنه‌یی:
كۆكردنه‌وه و پۆڵێنی وێنه مێژووییه‌كان، له‌گه‌ڵ نووسینی داتای پێویست (ساڵ، شوێن، بۆنه، به‌شداربووانی نێو وێنه...)، به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نرخی ژیانی سیاسه‌تمه‌داران داده‌نرێت، كه‌پێویسته له كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌یدا هه‌بێت.
دواجار پێشنیازم وایه، به‌راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و شاره‌زایان، به‌شێوازێكی فراوانتر پرۆژه‌ی كۆكردنه‌وه و چاپكردنه‌وه‌ی كۆبه‌رهه‌م ئه‌نجام بدرێت، تا ببێته كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وەو ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغێكی گرنگی گه‌لی كوردستان.
*سه‌رنج: سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی، له ئه‌رشیفی نووسه‌ردا هه‌یه.