حه‌یده‌ر مه‌نتك
شه‌هید حوسێن وه‌ردی په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر و شه‌هیدبه‌خش و دڵسۆزی كوردایه‌تییه، بۆ ساتێكیش له خه‌بات دانه‌بڕاون و هه‌میشه له دژی داگیركه‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه، بۆیه پۆلێك له شه‌هیدیان به كوردستان به‌خشیوه.
شه‌هید حوسێن یه‌كێكه له‌وانه و له ته‌مه‌نی جوانی و لاوی‌دا خۆی له‌شاخه‌كانی كوردستان كرده قوربانی، تا به دوژمنی بسه‌لمێنێت كه میلله‌تێك هه‌یه به‌خوێن و رۆح به‌رگریی له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ناهێڵێت دوژمن به ئیسراحه‌ت به‌سه‌ر خاكه‌کەیدا گوزه‌ر بكات.
شه‌هید حوسێن پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاكی و ساده و راستگۆ‌و دڵسۆزبوو بۆ رێبازه‌كه‌ی (مام)، خۆنه‌ویست بوو به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی نیشتمان، ئه‌وان به‌پاكی كوردایه‌تیان كرد و به‌پاكیش شه‌هید بوون، هه‌موو ویست وخواستێكی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وێ رۆژێ بۆ هێنانه‌دی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و رزگاری نیشتمان بوو.
ئه‌وان شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساند تا گه‌ل ئاسوده بێت، تا خانه‌واده‌ی شه‌هیدان شانازیی به رۆڵه و نه‌وه‌كانیانه‌وه بكه‌ن كه شه‌ره‌فی شه‌هید بوونیان به باڵادا بڕاوه.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید حوسێن مسته‌فا حه‌مه‌د نه‌بی ناسراو به حوسێن وه‌ردی، له دایكبووی ساڵی 1955ی گوندی (وه‌ردی)ی قه‌زای چۆمانه له پارێزگای هه‌ولێر، ده‌رچووی قۆناغی سه‌ره‌تاییه.
ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و ساڵی 1980 بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی حه‌وتی باڵه‌ك.
له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌وراز و نشێوی زۆری بینیوه و له زۆربه‌ی داستان و نه‌به‌ردییه‌كاندا به‌شداریی كردووه، وه‌ك: شه‌ڕه‌كانی ساڵی 1982، بێتواته ، قه‌یوان-ماوه‌ت، شه‌ڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی، گرتنی ژماره‌یه‌ك ره‌بایه‌ی جاده‌ی هه‌ولێر-كه‌ركوك، دووجاریش برینداركراوه له دۆڵی خانه‌قا و له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر-كه‌ركوك.
برایه‌كی به ناوی (حه‌سه‌ن وه‌ردی) رۆژی 4/4/1989 له زیندانه‌كانی رژێم له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدبووه، ئامۆزایه‌كی به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا وه‌سمان) له رۆژی 11/3/1991 له پارێزگای هه‌ولێر، شه‌هیدبووه.
دوا شوێنی پێشمه‌رگایه‌تی له كه‌رتی یه‌كی باره‌گای تیپی 78ی كارۆخ بووه.
رۆژی 28/11/1987 له دۆڵی خانه‌قا، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی (محێدین حه‌سه‌ن خۆشكانی)، شه‌هیدكران.