ئه‌م كتێبه محه‌مه‌د كه‌مال نووسیویه‌تی و ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م به تیراژ 1000 دانه چاپ و بڵاویكردۆته‌وه.
نووسه‌ر باس له فه‌لسەفه‌ی زمان ده‌كات و ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه به‌بێ زمان روو نادات و ته‌نانه‌ت ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان له فه‌لسه‌فه‌ی زمان له‌نێو زماندایه، بۆ تێگه‌یشتن له واتای ئه‌و بابه‌تانه‌ی بیریان لێده‌كه‌ینه‌وه، پێویستمان به زمانه، ئه‌مه ئه‌ركی روونكردنه‌وه‌ی سروشت و شێوازی به‌كارهێنانی زمان ده‌خاته پێش و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شمان، كه به پرسیاركردن سه‌باره‌ت به«چییه‌تی»-ی زمان ده‌یخه‌ینه گه‌ڕ، ده‌كات به هه‌وڵێكی فه‌لسه‌فییانه(نه‌ك زمانه‌وانی) بۆ تێگه‌یشتن له زمان.
كتێبه‌كه له هه‌شت به‌ش پێكهاتووه که هه‌ر به‌شێك بۆ بابه‌تێك ته‌رخان كراوه، له‌وانه: سه‌ره‌تای تێڕوانینی فه‌لسه‌فییانه بۆ زمان، زمانی لۆجێكی و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌گه‌ری و گرفتی زمان، فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری و زمان، هایدیگه‌ر و تێڕوانینی ئۆنتۆلۆجییانه بۆ زمان، بونیادگه‌ری و خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ زمان.
جه‌واد حه‌یده‌ری