راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

08:00 - 2024-10-22
کوردستان
116 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال ‏تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی  مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە ‏رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو..

مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی ‏پڕۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پڕۆسەی دەنگدان، ‏پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەکێتی و کاندیدە تێکۆشەرەکان و جەماوەری وەفاداری حزبی ‏شەهیدان کرد کە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمار کرد و ‏بە کەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ توانیان پەیامی ‏راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بکەن و ‏راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەکێتییەکەیان دووپات بکەنەوە کە هەر ئەم پەیامەش ‏نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەکێتیی دەبێت لە نوێکردنەوەی دیموکراتییانە و دادپەروەرانەی ‏پڕۆسەی سیاسی و سیستمی حکومڕانی لە سەرجەم بوارەکان کە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکەکەمان دەبێت.

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە   دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەکان، لەهەمان کاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەکێتییانەوە، ‏لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بکرێت و سەرکەوتنەکانی  حزبەکەیان لە پڕۆسەکانی دیموکراتی لە کەرکوک و لە هەرێمی کوردستان، بە ‏سەرکەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆکمە بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان