میدیاکانی سوری بڵاویانکردەوە ، شەوی رابردوو بەچوار مووشەک هێرشکراوەتە سەر کیڵگەیەکی غازی کۆنیۆ لە رۆژهەڵاتی سوریا کەبنکەی سەربازی ئەمریکای لێیە ، راشیانگەیاند ، مووشەکەکان راداری بنکە سەربازیەکەی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشکردووە ، بەهۆی ئەو هێرشانەوە چەندین تەقینەوەی بەهیز روویانداوە ، لەدوای حەوتی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وە ، هەفتانە ئەو بنکەیەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا رووبەروی هێرش دەبێتەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەو ناوچەیە.