پ*ک*ک هێرشەکەی بۆسەروێستگەی پیشەسازی هێزی ئاسمانی ئەنقەرە لەئەستۆگرت

12:43 - 2024-10-25
کوردستان
555 جار خوێندراوەتەوە

پارتى کرێکارانى کوردستان پە*کە*کە، ئەنجامدانى هێرشەکەى ئەنقەرەى بۆ سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەستۆ گرت، کە بووە هۆى کوژرانى پێنج کەس و برینداربوونى ٢٢کەسى دیکە.

پارتى کرێکارانى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەوان هێرشەکەى ئەنقەرەیان ئەنجامداوە، ئەو هێرشە ماوەیەک زۆر پێش ئێستا پلانى بۆ دانرابوو.

روونیشیکردووەتەوە، هێرشەکە هیچ پەیوەندییەکى بە رۆژەڤى ئێستا تورکیاوە نییە و دژى کارە کۆمەڵکوژییەکانى تورکیا و سیاسەتى گۆشەگیرکردن بووە.

پە*کە*کە باسى لەوەشکردووە، چالاکییەکە لەلایەن دوو ئەندامیان بە ناوەکانی ئاسیا عەلی ، مینە سەڤژین ئالچیچەک ، رۆژگەر هێلین 'عەلی ئۆرەک،  ئەنجامدرا.

رۆژى چوارشەممە  ٢٠٢٤/١٠/٢٣ دوو چەکدار هێرشیانکردەسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەنقەرە کە بە (توساش) ناسراوە، بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و ٢٢ کەسى دیکە برینداربوون، هەردوو چەکدارەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە کوژران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان