کۆمیسیۆن ئەنجامى ئەلکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی راگەیاند

03:43 - 2024-10-26
کوردستان
374 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەنجامى وردبینیکردنى ئەو سندوقانەى دەنگدان کۆتاییهاتووە کە کێشەیان هەبووە و ئەنجامى سیستمى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی دەنگەکانیش هاوشێوەبوون.
نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو سندوقانەى کێشەیان لەسەر بووە، بە دەستى ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەى ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمى ئەلیکترۆنى سندوقەکە ئاشکرایکردووە.
وتیشى، هەرکات کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى کۆتایی پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى راگەیاند، حزب، لایەنی سیاسی و بەربژیرەکان دەتوانن لە سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانى پڕۆسەکە بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان