خولی ئەستێرەكانی عیراق

یارییەكانی هەفتەی چوارەم كۆتاییانهات

01:21 - 2024-10-27
وەرزش
96 جار خوێندراوەتەوە



خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق هەنگاوێكی تریش چووە پێشەوە و لە رۆژی پێنجشەممە 24 - ی ئۆكتۆبەرەوە تا دوێنێ شەممە 26 -ی ئۆكتۆبەر، یارییەكانی هەفتەی چوارەم كران، یانەی هەولێر پاش دوو بردنەوە و یەكسان بوونێك، لە هەفتەی چوارەمدا توشی دۆڕاندنێكی سەخت هات، زەوراش بە هەمان شێوە لە زاخۆ تامی یەكەم دۆڕاندنی كرد، شورتەش بە ردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەكانی و یاریی ئەم هەفتەیەشی بردۆتوە، بە هەمان شێوە نەوتی مەیسانیش یارییەكی تریشی بردۆتەوە و تا ئەم هەفتەیە هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.
دەبێت دوێنێش دوا سێ یاریی ئەم هەفتەیەش كرابن، ئەو یارییانەی تا رۆژی هەینی رابردوو كراون ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
پێنجشەممە 24/10
*ئەلقاسم 4 × 0 هەولێر.
*حدود 0 × 1 شورتە.
*نەوت 2 ×  0 نەوتی بەسرە.
*تەڵەبە 2 × 0 كەرمە.
هەینی 25/10
*زەورا 2 × 3 زاخۆ.
*كەرخ 0 × 2 نەوتی مەیسان.
*كەربەلا 1 × 0 مینا.
دەبێت دوێنێش شەممە، دوا سێ یاریی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە كرابن:
شەممە 26/10
*نەورۆز×نەجەف.
*دهۆك×كارەبا.
*قووەجەوی×دیالا.
بەر لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە، سێ هەفتەی تر لە یارییەكانی ئەم خولە كراون، هەشت یانە هیچ یارییەكیان نەدۆڕاندووە، ئەوانیش ئەم یانانەن: هەولێر، زەورا، شورتە، قووە جەوی، نەوتی مەیسان، زاخۆ، نەوت، كارەبا، لەم هەشت یانەیەش پێنجیان دوو یارییان بردۆتەوە و یەك یەكسان بوونیان هەیە ئەوانیش ئەم یانانە: هەولێر، زەورا، شورتە، قووە جەوی، نەوتی مەیسان، هەریەكەو 7 خاڵیان هەبوو و یەك لەدوا یەكیش یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان