رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پەتای وەرزیی

09:43 - 2024-10-28
ڕاپۆرت
226 جار خوێندراوەتەوە
له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا پەتای وەرزی بڵاودەبێتەوە

سازدانی: ئالان محەمەد جەزا


له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و ده‌ركه‌وتنی سه‌رما و سۆڵه‌ له هەرێمی ‌كوردستان، بەشێک لە هاووڵاتیان تووشی پەتای وەرزی دەبن بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.
لە دیدارێکی کوردستانی نوێدا د.كۆیان زاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د.جەمال ئه‌حمەد ره‌شیدی منداڵانی فێركاری، باس لە سەرهەڵدانی پەتاکە، نیشانەکانی، خۆپارێزی و چارەسەری تایبەت بە پەتای وەرزیی دەکات.

د.كۆیان زاهیر بۆ  کوردستانی نوێ  : 
له‌كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سەرئێشەی توند، کۆکەی زۆر، ئازاری گوێچکە و خیزەی سنگ، پێویستە کەشی توشبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر

 
*په‌تای وه‌رزیی كه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات و نیشانەكانی‌ چین؟
-په‌تای وه‌رزی، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، تووشی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەبێت، یەک بۆ سێ رۆژ دوای بەریەک کەوتنی کەسەکە لەگەڵ  ڤایرۆسەکە، پەتاکە بۆ ماوەی پێنج بۆ 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، نەخۆشییەکی ترسناک نییە و دوای تەواوکردنی سوڕی ڤایرۆسەکە، زۆربەی توشبووان دۆخی تەندروستییان باش دەبێت.

*نیشانەکانی پەتایی وەرزی چین؟
-کەسی توشبوو لوتی تەڕ دەبێت، کۆکە و پژمەی دەبێت لەگەڵ تایەکی کەم، ھەندێکجار کەسەکە پلەی گەرمی لەشی زۆر بەرز دەبێتەوە لەگەڵ خورانی قوڕگ، ئازار و بێتاقەتی، ئەمانە نیشانەکانی پەتاکەن.
 * چارەسەری سەرەتایی بۆ توشبوان چییە؟
- کەسی توشبوو پێویستە لە ماڵەوە پشوو بدات، شۆربا و شلەمەنی زۆر بخوات، ئاگاداربوون لە پلەی گەرمی لەش و لە ئەگەری بەرزبوونەوەیدا پێویستە لەش فێنک بکرێتەوە و دەرمانی دژە تا به‌كاربهێنرێت.

*لە چ کاتێکدا پێویستە کەسی توشبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات؟

-له ‌كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و بەردەوام بوونی بۆ ماوەی دوو رۆژ، لەگەڵ سەرئێشەی توند، کۆکەی زۆر، ئازاری گوێچکە و خیزەی سنگ، پێویستە کەشی توشبوو سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

*چۆن خۆمان بپارێزین لە توشبوون بە پەتا وەرزییەکان؟
-پاکوخاوێنی و دەست شوشتن بە بەردەوامی.
- بەکارھێنانی کلینێکس لە کاتی کۆکە و پژمین.
- بەکارنەھێنانی کەوچک و پەرداخی کەسی توشبوو.
-بەکارھێنانی ماسک لە شوێنە گشتییەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان