ل: ئابووری
قەبارەی بازرگانیی نێوان عیراق و چین زیاد دەكات
حەیدەر ئەلرەبیعی سەرۆكی كۆمەڵەی هاریكاریی (عیراقی - چینی) رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت قەبارەی بازرگانیی نێوان عیراق و چین زیاد بكات ئاستی 54 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت كە لە ساڵی رابردوودا هەیبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات، پێویستە شێوازی راییكردنی مامەڵە بازرگانیی و داراییەكانیش پێش بخرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرزبوونەوەی قەبارەی بازرگانییەكەدا بگونجێت و ئاسانكاریی بۆ بواری گواستنەوەی كاڵاكانیش بكرێت.
ئەلسەباح
كۆریای باكوور چەك بە روسیا دەفرۆشێت
دامەزراوەی فریدریك ناومانی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، بەهای ئەو چەكانەی كە تا ئێستا كۆریای باكوور فرۆشتوویەتی بە روسیا بۆ بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكرانیادا گەیشتۆتە 5.5 ملیار دۆلار.
هەر ئەو دامەزراوەیە پێشبینی ئەوەشیكردووە، كە لە كاتی پەرەسەندنی زیاتری جەنگ و ئەگەری لەشكركێشی تازەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، لەوانەیە بەهای فرۆشی چەكی كۆریای باكوور بە روسیا زۆر بەرزتر بێتەوە و بگاتە سەدان ملیار دۆلار.
سكای نیوز
هەناردەی چای هیندی بۆ روسیا روو لە هەڵكشانە
ئامارە رەسمییەكانی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هیندستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هەناردەی چا و قاوە و بەهاراتی هیندستان بۆ روسیا لە مانگی ئابدا یەك هێندە و نیو زیادیكردووە، بەراورد بە مانگی تەمووزی پێش خۆی و گەیشتۆتە نزیكەی نۆ ملیۆن دۆلار.
بە پێی ئەو ئامارانە، هەناردەی چا و قاوە و بەهاراتی هیندی بۆ روسیا بەراورد بە ساڵی 2023ش بە رێژەی %25 زیادیكردووە.
روسیا ئەلیەوم