محەمەد عەبدولرەحمان
گەنجێکی قەزای شارەزوور لە بەریتانیا دەژی، بەشداریی پاڵەوانێتیی MMA - ی کرد و لە کێشی 66 کیلۆگرامدا، سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یەحیا کامەران ئەوە گەنجەیە و لەو بارەیەوە بە ستادیۆمی راگەیاند؛ من لە بەریتانیا دەژیم، سەرەتا یاریی کۆنگ فۆم دەکرد، لە ساڵی 2013 –ەوە دەستم كرد بەم یارییە، بەشداری پاڵەوانێتیی زۆرم كرد.
وتیشی: تا ساڵی 2017 لە یاری كۆنگ فۆ بەردەوام بووم، دواتر دەستمكرد بەیاری كیك بۆكسینگ، لەم یارییەشدا توانیم ئاستێكی باش بنوێنم، لەهەمان ساڵدا بەشداریی پاڵەوانێیتی WKU -یم کرد كە ڕێخراوێكی ئەڵمانی لەشاری سلێمانی رێکیخست، لەكێشی 60 كیلۆ گرامدا توانیم پلەی یەكەم لەسەر ئاستی پاڵەوانیتیەكە بەدەستبهێنم، ساڵی 2018 گەیشتمە بەریتانیا، لێرەش دووبارە دەستم بەم یارییە کردەوە و تائێستاش بەردەوامم.
هەروەها وتی؛ لەم پاڵەوانیتیەدا کە لە بەریتانیا کرا، تەنها چوار مانگ بوو دەستم بە راهێنان کردبوو، ڕاهێنانەكانی ئەم یارییە بریتییە لە لێدان بە دەست و قاچ و زۆرانبازی و تێكەڵەی هەموو یاریەكانە، دوای ماوەیەك لە راهێنانی قورس، بەشداریم كرد لەم پاڵەوانێتیی MMA یەدا، واتە میكس مارشاڵ ئارتس هونەرێكی شەڕی تێكەڵاوە .
لە کۆتاییدا ووتی؛ لە كێشی 66 کیلۆگرامدا توانیم لە 51 سانیەی سەرەتای گێمی یەكەمدا، یارییەكە كۆتای پێبهێنم و ناوبژیوان یارییەكەی ڕاگرت، لەبەر ئەوەی بەرامبەرەكەم توانای لەدەست دا، بۆیە ناوبژیوان یارییەكەی تەواو كرد و من براوە بووم، بریارە 22/2/2025 دووەم شەڕم لەشاری مانچستەر لە پاڵەوانێتیی MMA -دا بکەم.