یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی خانمانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2025 - سویسرا بەردەوامن، ئێستا یارییەكانی ئەم پاڵاوتنە پێیان ناوەتە قۆناغی پلەی ئۆفەوە كە دوو قۆناغ یاریی لە خۆ دەگرێت.
لەم پاڵاوتنەدا سەرجەم هەڵبژاردەكانی خانمانی ئەوروپا، بەسەر 3 ئاستی (A)(B)(C) دا دابەشكرابوون، هەرئاستەش چوار گروپ هەڵبژاردەی لەخۆ دەگرت، یەكەم و دووەمی هەر چوار گروپەكەی ئاستی A راستەوخۆ گەیشتنە دوا یارییەكان، پاشان بە پێی سیستمێكی دیارییكراو، 28 هەڵبژاردەی تر لەسەرجەم گروپەكان، 14 یاریی قۆناغی یەكەمیی پلەی ئۆف دەكەن و 14 هەڵبژاردە لەم یارییانەوە دەگەنە قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف.
پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان لە هەر 12 گروپەكەدا، ئەم هەڵبژاردانە یەكەم و دووەمی گروپەكانی ئاستی یەكەم A بوون و راستەوخۆ گەیشتنە دوا یارییەكان:
ئاستی یەكەم A
*گ1: ئیتاڵیا، هۆڵەندا.
*گ2: ئیسپانیا، دانیمارك.
*گ3: فەرەنسا، ئینگلتەرا.
*گ4:ئەڵمانیا، ئایسلەندا.
دواتر بە سیتمێكی تایبەت، 28 هەڵبژاردەی تر دیارییكراون یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پلەی ئۆف دەكەن و بەمشێوەیە بەریەكتر كەوتوون و رۆژی 25/10 یارییەكانیان كرد و تەواوی ئەنجامی یارییەكانیش بەمشێوەی بوون:
-1 بیلۆ روسیا 1 × 8 چیك .
-2 ئازەربیجان 1 × 4 پورتوگال .
-3 هەنگاریا 0 × 1 سكۆتلەندا .
-4 مۆنتینیگرۆ 1 × 0 فینلەندا .
-5 توركیا 1 × 1 ئۆكرانیا .
-6 یۆنان 0 × 0 بەلجیكا.
-7 سلۆڤاكیا 2 × 1 وێڵز.
-8 جۆرجیا 0 × 6 ئایرلەندا .
-9 رۆمانیا 1× 2 پۆڵەندا.
-10 سلۆڤینیا 0 × 3 نەمسا .
-11 كرواتیا 1 × 1 ئایرلەندای باكوور.
-12 ئەلبانیا 0 × 5 نەرویج.
-13 بۆسنە و هەرسك2 × 2 سربیا.
-14 لۆكسمبۆرگ 0 × 4 سوید.
14 براوەكەی ئەم یارییانە، جارێكی تر 7 یاریی تری پاشكۆیەكی تری پاڵاوتن (قۆناغی دووەمی پلەی ئۆف) دەكەنەوەو 7 براوە لێیانەوە دەگەنە دوا یارییان و 15 هەڵبژاردەی دوا یارییەكان تەواو دەكەن و لەگەڵ سویسرای میواندارییكەر دەبنە 16 هەڵبژاردەكەی یۆرۆی سویسرا.
یارییەكانی قۆناغی دووەمی پلەی ئۆفیش بەمشێوەیە دەبن:
*براوەی یاریی 1×براوەی یاریی 2، براوەی یاریی 3× براوەی یاریی 4 .....تاد.
وادەی یارییەكانی ددوەم قۆناغی پلەی ئۆفیش دیارییكراوە و سەرجەم ئەم یارییانە ئەمڕۆ سێشەممە 29/10 دەكرێن.