وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند : یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پێی باشە ئەوانەی بەشداری حکومەت دەکەن ، وەک شەرێک بەشداری بکەن ، نەک وەکو بەشدار ، پرسەکە ئەوەنیە کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هی لایەنێکەو ئاوانی تر بەشدارن.
وتیشی لەسەر بنەمای شەراکەت بڕیار دەدرێت و پێویستە گفتوگۆ هاوسەنگ بێت و بەهاوسەنگی بمێنێت باشە ، راشیگەیاند ، ئێمە گوێ لە هەندێ قسەی نابەرپرسانە ناگرین کە لەئێستاوە باسی شێوەی کابینەی داهاتوو دەکەن ، ئەوەشی خستەڕوو گفتوو گۆ بۆدەکەن ئەگەر لەئێستاوە شێوازی کابینەکەتان راگەیاندووە ، لەکۆتاییشدا وەتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند پێم وایە ئەوزەمانە بەسەرچوو .