یاریزانە دێرینەکانی کەرکوک نمایشێکیان کرد

10:31 - 2024-10-30
وەرزش
67 جار خوێندراوەتەوە

ڕزگار شوانی 

بەسەرپەرشتیی لقی کەرکوک -ی یەکێتیی کاراتێی عیراق، لە هۆڵی یانەی خاک، یاریزانە دێرینەکانی کاراتێی کەرکوک، بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری دێرین هیوا محێدین چەند نمایشێکیان پێشکەش کرد، لەوانە نمایشی (کاتا). هیوا محێدین، ڕاهێنەری دێرینی یاریی کاراتێی کەرکوک بە لاپەڕەی وەرزشی وت : خۆشحاڵم جارێکی تر لەگەل بەشێک لە یاریزانە دێرینەکانی خۆمان کۆدەبینەوە، هەر هەموومان سەرسامی ئەو یادگارییە جوانانەین کە ساڵانێک لەمەو بەر پێکەوە هەمانبووە، هیوای لەش ساغیان بۆ دەخوازم.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و وەفاداریی هەریەک لە عەلی حوسێن ئەندامی یەکێتیی کاراتێی عیراق و محەمەد عەبدولقادر سەرۆکی یەکێتی کاراتێی کەرکوک  کرد، کە ئەم چالاکییەیان رێکخست، ئەمە لە کاتێکدا هەرخۆشیان یاریزانی دێرینی تیپەکەمان بون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان