چارەسەرە بۆ جەنجاڵی سەر تۆڕەكان..

پارێزگاری كەركوك دوو پرۆژەی گرنگی كارەبای راگەیاند

12:05 - 2024-10-30
کوردستان
97 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

 
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، دوو پرۆژەی دابەشكردنی كارەبای لە شارەكە راگەیاند و تەئكیدیكردەوە كە پرۆژەكان جەنجاڵی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا ناهێڵێت.
دوێنێ، لەڕێوڕەسمێكدا هەردوو پرۆژەی دابینكردنی 400 محەویلە و زیاتر لە 7250 ستوون و وایەر بەدرێژایی 250 هەزار مەتر و 160 هەزار مەتر كێبڵی هەڵواسراو بۆ كارەبای كەركوك راگەیەنرا.
لەبارەی پرۆژەكانەوە، دانیاڵ هەمەوەندی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی وت: بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی سەرۆكی حكومەتی عیراق و وەزیری كارەبا و هەوڵەكانی بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی هەرێمی باكوور، ئەو دوو پرۆژەیە هۆكارێكی باش دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای گەڕەك و كەرتەكان و چارەسەری جەنجاڵیی سەر كارەبای كەرتی رەحیماوا كە زیاتر لە 50 شوێن دەگرێتەوە و بەگشتیش ژمارەیەكی زۆر لە گەڕەك و كۆڵان و شوێنە گشتییەكان و تەنانەت سوودی بۆ دەرەوەی كەركوكیش دەبێت لە قەزای حەویجە و داقوق ‌و دوبز و ناحیەكانی سنوورەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان