جێگر خدر
دلاوەر قوباد سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە وەكالەت، رایگەیاند: لەسەر راسپاردە و بڕیاری قوباد تاڵەبانی و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ دابینكردنی نەختینەی پێویست بۆ پرۆژەكان، كاركردن لە پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكیی حاجیاوا بەردەوامە و لە قۆناغی كۆتاییدایە، راشیگەیاند: بەم نزیكانە پرۆژەكە تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.