بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند "کۆتاییمان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنیی هێنا و تەماشا بکەن چۆن کورسییەکانی پارتی کەمیکردووە".
لەمیانەى بەشداریکردنى لە پانێڵێکى دووەمین رۆژى دیداری مێری لە شارى هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "بۆچوونم لەسەر هەڵبژاردن زۆرباش بوو، پشتیوانیی لەو لایەنانەش دەکەین کە هەست دەکەن لە هەڵبژاردندا ستەمیان لێکراوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەیى یەکێتى دەربڕى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و وتى "نامانەوێت پێکهێنانى حکومەت دوا بکەوێت.