پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین، هەڤاڵ حەمەبۆر

10:39 - 2024-10-30
کوردستان
245 جار خوێندراوەتەوە

كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەری دێرین، هەڤاڵ حەمەبۆر 

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین، هەڤاڵ حەمەبۆر قوتانی پرسە و ماتەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

هەڤاڵ حەمەبۆر لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و تێكۆشەر بووە،  لە ساڵانی خەباتی پێشمەرگایەتیدا لە ناوچەئازادكراوەكانی دەشتی كۆیە ماڵەكەیان شوێنی خزمەت و  حەوانەوەی هێزی پێشمەرگە بووە، لە پاش راپەرینیش وەك كادرێكی دڵسۆز لە نێو ریزەكانی رێكخستندا لە رانیە درێژەی بە كاروانی خەباتداوە.
لە یەزدانی مەزن داواكارین  كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئارامی هەموو لایەك بدات.
 

مەكتەبی سیاسی 
 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان