دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە د.زیاء عەواد كازم سەرۆكی دەزگای ناوەندیی ئامار.
لە دیدارێكدا، باس لە ئامادەكاریی كۆتایی بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كرا، كە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: پێویستە بەرزترین پێوەرەكانی پیشەیی و شەفافییەت لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیەدا پەیڕەوبكرێت بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئەنجامی خوازراو.
سەرۆكی دەزگای ناوەندیی ئاماریش رایگەیاند: تیمە مەیدانییەكان ئامادەكارییەكانیان بۆ دەستپێكردنی سەرژمێریی، تەواوكردووە.
لەلایەكی دیكەوە، دوێنێ سەرۆك كۆمار، دووەم كۆمەڵە كتێبـی پێشكەش بە كتێبخانەی یەكێتیی گشتیی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق كرد، كە پێكهاتبوو لە كتێبـی كەلەپووری، مێژوویی، سیاسی و كۆمەڵایەتی بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی.