قەتەر، كۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتیی بۆ خێزان بەڕێوەچوو

12:34 - 2024-10-31
هەمەرەنگ
50 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، خانمی یەكەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەشداریكرد لە چالاكییەكانی كردنەوەی كۆنگرەی ساڵانەی نێودەوڵەتیی بۆ خێزان لە یادی 30 ساڵەیدا كە بە دروشمی (خێزان و ئاراستە گەورە و سەردەمیانەكان) لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەڕێوەچوو. 
لەمیانی كردنەوەی كۆنگرەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی قەتەر بۆ پەروەردە و زانست و پەرەپێدانی كۆمەڵگە، وتەیەكی پێشكەشكرد. 
لە پەراوێزی كۆنگرەكەشدا لە دەوحە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ژمارەیەك دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ خانمانی یەكەم و شارەزایانی تری بەشدار لە كۆنگرەكە ئەنجامدا، كە تێیدا تاوتوێی سیاسەت و ستراتیژە نیشتمانییەكانی كرد كە ئامادەكراوە بۆ خزمەتی خێزان و شێوازی پارێزگاریكردن لە خێزان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان