گابرێل گارسیا ماركیز

12:45 - 2024-10-31
هەمەرەنگ
40 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی(گابرێل گارسیا ماركیز) لە نووسینی سۆزان مەوادی
داراج -ە، كە وەرگێڕ جەبار سابیر لە فارسییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لەدووتێی 137 لاپەڕەدا چاپ و بڵاویكردۆتەوە. 
زمانی وەرگێڕانەكە رەوان و بێگرێ و گۆڵە و سەرنجی خوێنەر رادەكێشێت و سەرجەم بابەتەكانی كتێبەكە باس لە ژیان و جیهانبینی نووسەری ناوداری كۆلۆمبی گابرێل گارسیا ماركیز دەكات. لەو كتێبەدا زۆر بە گرنگی باسی لەو هاوڕێ و ناسیاو و ئەو كەسانە دەكات كە باس لە داهێنانی و رۆحییەتی داهێنەرانەی ماركیز دەكەن. ساڵانیكە خوێنەری كورد ئاشنان بە هەندێك لە بەرهەمەكانی ئەو نووسەرە مەزنە، لەوانە خۆشەویستی لە زەمەنی كۆلێرادا، عەشق و شەیتانەكانی تر، كاتژمێری شووم، ئەم شارە دزی تێدا نییە و لە هەمووی گرنگتر سەد ساڵ تەنیایی. گابرێل گارسیا ماركیز  رۆماننووس و رۆژنامەوان و سیاسەتمەداری كۆلۆمبی ساڵی 1927 لە دایكبووە و ساڵی 1982 لەبەر رۆمانی(سەد ساڵ تەنیایی) خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵی وەرگرتووە و مانگی نیسانی 2014 كۆچی دوایی كردووە.
نەگین جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان