كتێبخانەی گشتیی بابا گوڕگوڕ

12:48 - 2024-10-31
هەمەرەنگ
69 جار خوێندراوەتەوە


بەبۆنەی چوارهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كتێبخانەی گشتیی بابا گوڕگوڕ لە سەنتەری رۆشنبیریی كەركوك كۆڕێكی فراوان بەئامادەبوونی كەسایەتی و رووناكبیرانی شارەكە بەڕێوەچوو .
لەسەرەتای كۆڕەكەدا سەیفەدین سابیر بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتیی بابا گوڕگوڕ ئاماژەی بە رۆڵی كتێبخانەكەیاندا كە لەماوەی چوارساڵی تەمەنیدا، توانیویەتی خزمەتی خوێنەر و رووناكبیرانی كەركوك بكات.
 دواتر پرۆفیسۆر د. ئازاد عەبدولواحید كەریم مامۆستای زانكۆی كەركوك بابەتێكی بەناونیشانی (گرنگی  خوێندنەوە) بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد و وتی: خوێندنەوە بەهایەكی گرنگی هەیە و سوودی گشتیش بە هەموو جەستەكانی لەشی مرۆڤ و لایەنە روحییەكەی دەگەیەنێت، پاشان حەمەد محەمەد بابەتێكی بەناونیشانی (نەخوێندنەوەو گەڕانەوە بۆ قۆناغی منداڵی) پێشكەش كرد تێیدا ئاماژەی بەدەرهاویشتەكانی نەخوێندنەوە كرد .
لەكۆتایی كۆڕەكەدا بڕوانامەی رێز پێشكەش بە ژمارەیەك لە رووناكبیری شاری كەركوك كرا كە رۆڵیان هەبوو لە پشتگیریكردنی چالاكییەكانی كتێبخانەی گشتیی بابا گوڕگوڕ.
رزگار شوانی – كەركوك 

بابەتە پەیوەندیدارەکان