هێمن ئەحمەد
بەسەرپەرشتی محەمەد حافز ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، شەشەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك كرا.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، دەنگ لەسەر چەند تەوەرێك درا و بڕیاریشدرا هەفتەی داهاتوو میوانداری هەریەك لە كۆمپانیای جێبەجێكاری دیزاینی بنەڕەتیی شاری كەركوك و بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای كەركوك بكرێت، بۆ روونكردنەوەی میكانیزمی خزمەتگوزاری.