حسێن عەزیز
جەمال ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كاركردن لە پرۆژەی گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانیی بۆ گەڕەكی راپەڕین لە ناحیەی رزگاری بە باشی بەڕێوەدەچێت و 50 % ی دانانی ستوون و بەستنی تێل و دانانی محاویلە تەواو بووە و كاركردن تێیدا بەردەوامە.
وتیشی: بودجەی پرۆژەكە (471) ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای كەلارەوە جێبەجێدەكرێت و بەمزووانە دەخرێتە خزمەت دانیشتووانی گەڕەكەكەوە.