هێمن ئەحمەد
لە سەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و هەوڵەكانی بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك و بەدواداچوونی تیمەكانی پارك و باخچەكان، بەشێك لە یارییەكانی ناو باخچەكانی شاری كەركوك، نۆژەنكرانەوە.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەلایەن بەشی باخچەكانی سەر بە شارەوانیی كەركوك، دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی یارییەكانی ناو باخچەكان.