وەفدێکی یەکێتی داواکاری مووچەخۆران دەگەیەنێتە پارێزگاری بانکی ناوەندی

09:15 - 2024-11-04
کوردستان
279 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کۆبوونەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەری سەرەکی بوو، هەروەها نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (١٣٨) پەرلەمانتارو سەرۆکی فراکسیۆنی عیراقی کە پشتیوانی تەوتین دەکەن درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی.

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، لەگەڵ د.خالد شوانی وەزیری دادی عیراق و د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ  لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق کۆبوینەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوو".

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی، نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (١٣٨) پەرلەمانتارو سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی، کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانکە فیدراڵیە حکومیەکانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان