پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی خاتوو مونیرە شێخ جەلال شێخ سەعید

09:08 - 2024-11-11
کوردستان
280 جار خوێندراوەتەوە

کۆچی دوایی خاتوو مونیرە شێخ جەلال شێخ سەعید، خوشکی شەهیدی سەرکردە کاک ئارام، لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

خاتوو مونیرە لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر، خەباتگێڕ و رۆشنبیر بوو. رۆڵ و پێگەیان لەمێژووی خەباتی گەلەكەمان هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە و مایەی شانازیی هەموو لایەكن.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كاك شێخ سالار، خاتوو وەزیرە و مامۆستا نەزیرە و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان