كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو مونیرە شێخ جەلال سەعید
بۆ كۆچی دوایی خاتوو مونیرە خوشكی شەهیدی سەرکردە كاك ئارام (شاسوار جەلال) و کاک شێخ سالار و مامۆستا نەزیرە و خاتوو وەزیرە، بۆ ئەم خەمە لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمان بە بەرێزتان و گشت خانەوادە رادەگەیەنین.
بنەماڵە نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرەكەتان لە خەباتی کوردایەتی و ئازادیخوازیدا لە كوردستان و لە شاری سلێمانی رۆڵی بەرچاو و دیارتان هەبووە، کە لە دیرۆکی نەتەوەییمان ناوی شەهید ئارام و خانەاودەکەتان بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبوری بەهەموو لایەكتان ببەخشێت و رۆحی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین جێگەی بێت.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان