تیپی تۆپی پێی یانەی سیروانی نوێ خۆی نوێ دەکاتەوە

12:12 - 2024-11-05
وەرزش
73 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵ تیپی تۆپی پێی یانەی سیروانی نوێ، جیاواز لە ساڵی رابردوو دەیەوێت بە شێوازێکی نوێ و بەهێزتر ببینرێت، ئەوەتا ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر یاریزانی هێناوەتە ریزەکانی خۆیەوە.
ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو تیپەکە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستاندا یاریی دەکات، ئەم وەرزە ئەم یاریزانانە نوێیانەی هێناوەتە ریزەکانی خۆیەوە: (سەجاد تەحسین، کاروان باپیر، ئیسماعیل مەردان، پێشەوا حەبیب، ئالان کاوە، ئەزهەر فەتاح، مارکۆ محەمەد، محەمەد جەمال، محەمەد رێبوار، رێکان رزگار، بەهادین بەکر)، هەروەها لەگەڵ ئەم گرێبەستە نوێیانە، یانەکە گرێبەستی ژمارەیەکی زۆری یاریزانەکانیشی نوێکردۆتەوە.


ژینۆ ئیبراهیم

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان