تیپی یانەی سلێمانی یەكێكە لە 15 یانە بەشدارەكەی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عیراق، ئەم تیپەی یانەی سلێمانی لە یەكەم یاریی خۆی لە هۆڵ و نێو هاندەرانیدا میوانداریی لە یانەی كەربەلا كرد.
لە یارییەكی باشدا، تیپی یانەی سلێمانی نەیتوانی سود لە هۆڵ و هاندەرانی خۆی وەربگرێت و تیپی میوان توانی 32-23 لە تیپی یانەی سلێمانی بباتەوە و سلێمانی تووش یەكەم دۆڕاندن كرد.
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی دەستی عیراق، بە بەشداریی تیپی 15 یانەی شارەكانی عیراق، ئەم خولەی عیراقی دەستپێكردووە، رۆژانی 27 و 28 – ی ئەم مانگە، یەكەم هەفتەی یارییەكانی ئەم خولە كراون، بەڵام هەفتەی دووەم تەنیا سێ یاریی تیادا كراوە، كەیەكێكیان ئەمەی سلێمانی بوو، سەرجەم یارییەكانی تری هەفتەی دووەم دواخراون تا كارئاسانی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عیراق بكرێت، چونكە رۆژانی 6 و 8/11 دوو یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیران دەكات و هەردوو یارییەكەش لە شاری نەجەف دەكرێن.
ئەنجامی سێ یارییەكەی هەفتەی دووەم
*سلێمانی 23 × 32 كەربەلا.
*حەشدی شەعبی 37 × 14 موسەیەب.
*دیالە 20 × 25 حەشدی شەعبی.