یەكێتیی ناوەندیی تۆپی سەرمێزی عیراق بڵاویكردۆتەوە كە ئەم مانگە خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عیراق دەستپێدەكات.
وەك لە راگەیاندنەكەدا هاتووە، تیپی 16 یانەی عیراق بەشداریی دەكەن، بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، گروپی یەكەمی یانە بەشدارەكان سەرجەمیان یانەكانی كوردستانن و بریتین لەم یانانە (پێشمەرگەی سلێمانی، دەربەندیخان، هەولێر، سۆلاڤ، ئاشتی، توز، پۆڵۆتەكنیكی دهۆك، دهۆك).
هەرچی گروپی دووەمیشە ئەم یانانە لەخۆ دەگرێت (نەجەف، زیقار، عەدالە، ئیتیحاد، دوڕەت كەربەلا، كازمییە، وەحدە، دیجلە).
لە راگەیەندراوەكەی ئەو یەكێتییەدا هاتووە: خولەكە رۆژی 28/11 دەستپێدەكات، رۆژی 20/11 وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەستپێدەكات و پێویستە رۆژی 25/11 بۆندەكانیان بگەیەننە بارەگای یەكێتیی تۆپی سەرمێز، هەروەها رایگەیاندووە لە ئایندەیەكی نزیكیشدا مەرجەكان و رێنماییەكانی پاڵەوانێتییەكەش بڵاو دەكەنەوە.