یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق هەنگاوێكی نوێ دەنێت و سبەی چوارشەممە و دوو سبەی پێنجشەممە یارییەكانی هەفتیەی حەوتەم دەكرێن.
یانە كوردییە بەشدارەكانی ئەم خولەی عیراق، لەم هەفتە نوێیەدا یارییەكانیان بەمشێوەیە دەبێت:
*شورتە × دهۆك - چوار شەممە 6/11/2024.
*نەورۆز × كەرمە - چوار شەممە 6/11/2024.
*زاخۆ × هەولێر - پێنجشەممە 7/11/2024.
لە یارییەكی جەماوەریی گرنگیشدا زەورا لە یاریگای ئەلمەدینە لە بەغدا، میوانداریی لە تەڵەبە دەكات و ئەم یارییەش سبەی چوار شەممە دەكرێت.
سەبارەت بەریزبەندیی یانەکانیش، پاش تەواو بوونی یاریەیكانی هەفتەی شەشەم، شورتەو قووە جەوی یەكەم و دووەم و سێیەمی ریزبەندیین و شورتە خاوەنی 14 خاڵ و قووە جەوی و کارەباش خاوەنی 12 خاڵن و دووەم و سێیەمی رتزبەندین، یانەكانی كوردستانی بەشداریش لەم پلانەی خوارەوەدان:
*هەولێر: پلەی 6 - 11 خاڵ.
*زاخۆ: پلەی 10 - 9 خاڵ.
*نەورۆز: پلەی 13 - 8 خاڵ.
*دهۆك: پلەی 17 - 5 خاڵ.