رۆژی یەکشەممەی رابردوو 3/11، قۆناغی ساوپاوڵۆ لە پاڵەوانێتیی فۆرمۆلا وەن بەڕێوە چوو، ئەم قۆناغە 21 –ەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوون کە بەڕێوە بچێت، یەکەم تا سێیەمی قۆناغەکە ئەم شۆفێرانە بوون؛
بەرازیل - قۆناغی 21
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ).
2- ئیستیبان ئاکۆن-نۆرماندی(تیپی ئالبین).
3- پیێر گاسلی-ئیسپانیا (تیپی ئالبین).
پێش ئەم قۆناغە، قۆناغی مەکسیکیش لە کیشوەری ئەمریکای باشوور بەڕێوە چوو، ئەنجامەکانیشی بەمشێوەیە بوو:
مەکسیک - قۆناغی 20
1- كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا (تیپی فێراری).
2- لاندۆ نۆریس –بەریتانیا (تیپی ماكلارین).
3- شارل لۆكێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
قۆناغەکانی تر
پاش تەواو بوونی 21 قۆناغ لەم پاڵەوانێتییە، ریزبەندیی یەكەم تا هەشتەم شۆفێر بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە كە تەنیا ئەم شۆفێرانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵی تێپەڕاندووەو تەنیا یەكەم و دووەم و سێیەمییش كۆی خاڵەكانیان سنوری 300 خاڵی تێپەڕاندووە.
1- ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ) (393 خاڵ).
2- لاندۆ نۆریس –بەریتانیا (تیپی ماكلارین) (331 خاڵ).
3 -شارل لۆكێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری) (307 خاڵ).
4 -ئۆسكار پیاستری-ئوستورایا (تیپی ماكلارین)(262 خاڵ).
5-كارلۆس ساینز جونێر-ئیسپانیا (تیپی فێراری) (244 خاڵ).
6- جۆرج راسیل-ئوستورایا (تیپی مارسیدیس)(192 خاڵ).
7-لویس هامیڵتۆن–بەریتانیا (تیپی مارسیدیس) (190 خاڵ).
8-سێرجیۆ پێرێز-مەکسیک(تیپی رێدبۆڵ)(151 خاڵ).
کۆتایی ئەم مانگە قۆناغێکی تری پاڵەوانێتییەكە لە ئەمریکا ، لە ویلایتی لاس ڤیگاس بەڕێوەدەچێت کە دوایەمین قۆناغە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور بەڕێوە بچێت، دواتر پاڵەوانێتییەکە بە دوا دوو قۆناغی خۆی کە لە قەتەر و ئیمارات بەڕێوە دەچن کۆتایی دێت؛
*قۆناغی – ئەمریکا(لاس ڤیگا) (22)
23/11/2024.
*قۆناغی – قەتەر (23)
1/12/2024.
*قۆناغی – ئەبو زەبی (24)
8/12/2024.