خەڵات بە توێژەرانی بەشداربووی یەكەمین كۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، دەبەخشرێت

01:18 - 2024-11-05
کوردستان
296 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، خەڵاتی رێزلێنان بە توێژەرانی بەشداربووی یەكەمین كۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، دەبەخشێت.
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، بانگهێشتتان دەكات بۆ بەشداریكردنتان لە ناساندنی كتێب و بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بە توێژەرانی بەشداربوو لە یەكەمین كۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە نەجەفی پیرۆز، كە توێژینەوەكان لە دووتوێی كتێبێكدا بەناونیشانی (كارنامەی تەواوی یەكەم كۆڕبەندی نیشتمانی لە شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی) چاپكراوە و بابەتی سیاسی و ئەكادیمی لەخۆگرتووە.
رێوڕەسمەكە، رۆژی شەممە 9/11 سەعات دووی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوە (كۆنگرێس) لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان