بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆكی ئەمریكا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا كەلە تۆڕی كۆمەڵایەتی X بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە: "هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە كە رەگوڕیشەی لەبەها هاوبەشەكانی پابەندبوون بەئاشتی و ئاسایشی جیهانییەوە سەرچاوەی گرتووە".
ئاماژە بەوەش دەكات، ئومێدەوارین پەیوەندییەكانمان پەرەپێبدەین و لەپێناو بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەهێزتریان بكەین.