قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی ئێران دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن

07:57 - 2024-11-06
کوردستان
171 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. 

لەو دیدارەدا کە رۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/١١/٦) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا  کە لەماوەکانی ڕابردوودا بەرەوپێشچونی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە. 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا نەسڕوڵڵا ڕەشنودی باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، ڕۆڵی گرنگی سەرۆک مام جەلالی لەداڕشتنی بناغەی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی نێوانی هەردوو گەل و وڵاتی دۆست بیرهێنایەوە و ستایشی کرد. 

تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەقۆناغێکی نوێدایە و ئێمە بەرنامەمان هەیە بۆ چاکسازی و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان