ئەمڕۆ میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە پێشوازیکرا.
لەو سەردانەدا میر حازم تەحسین بەگ چەپکە گوڵی رێز و وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە ئاماژەی دا بە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و هەوڵەکانی لە خزمەتکردنی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەو ئاینزاکان و یەکخستنی گەلانی عیراق.
لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتاریەت پێزانینیان بۆ ئەو سەردانە دەربڕی و تەئکیدیان کردەوە وەک هەمیشە لەسەر رێبازی مام درێژە بە خزمەتەکانیان ئەدەن.