بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كە رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سیاسییە نەخوازراوە جەختی لێكرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەشبینییەوە لە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی رووانی و رایگەیاند، ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و هیوادارم هەموومان پێكەوە عیراق ببەینە قۆناغێكی نوێی دەوڵەتداری و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییانمان فەراهەم بكەین.