ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
كەناڵەكانی راگەیاندنی لوبنان ئاشكرایانكرد، عیراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی 200 هەزار تۆن گەنم و ئارد بۆ لوبنان و بڕیاریشی داوە نەرمیی بنوێنێت لە ناردنی سووتەمەنیدا بۆ ئەو وڵاتە بێئەوەی داوای پارەی ئەو سووتەمەنییە بكاتەوە، كە پێشتر ناردوویەتی و لوبنان تا ئێستاش پارەكەی نەداوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی (ئەلئەخبار) لە دوای هێرشەكانی ئیسرائلەوە بۆ سەر لوبنان، عیراق چاوپۆشیی لەو 700 ملیۆن دۆلارە كردووە، كە بە پێی رێكەوتنی نێوان هەردوو وڵات دەبوو لوبنان بیدات بە عیراق لە بەرامبەر ئەو سووتەمەنییەدا كە پێشتر ناردووەیەتی، ئامانجی عیراق لەم چاوپۆشییە، سووككردنی باری شانی لوبنانە لە باردۆخێكی وادا كە رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی بۆتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە خەڵكی لوبنان ئاوارە بوون.
عیراق سەرباری ئەوەی 32 هەزار ئاوارەی لوبنانی داڵدە داوە، بڕیارشی داوە كە 200 هەزار تۆن گەنم و ئارد بنێرێت بۆ لوبنان، لە پاڵ ئەوەشدا هەندێك خۆراك و پێداویستی سەرەكیی وەك خێمە و دۆشەك و بەتانی، بۆ ئاوارەكان
یارمەتیی بۆ ئاوارەكان
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، عیراق سەرباری ئەوەی 32 هەزار ئاوارەی لوبنانی داڵدە داوە، بڕیارشی داوە كە 200 هەزار تۆن گەنم و ئارد بنێرێت بۆ لوبنان، لە پاڵ ئەوەشدا هەندێك خۆراك و پێداویستیی سەرەكیی وەك خێمە و دۆشەك و بەتانی، بۆ ئاوارەكان بنێرێت، تا لە سەرمای ئەم زستانە پارێزراو بن. عیراق سەرەتا بڕیاری دابوو 200 هەزار تۆن ئارد بنێرێت، بەڵام لەسەر داوای لوبنان بڕیاریدا نیوەی ئارد و نیوەكەی دیكەی گەنم بێت، بەو پێیەی گەنم هەڵگرتن و عەمباركردنی ئاسانترە، بڕیاریشە شێوازی ناردنی ئەو 200 هەزار تۆنە لە گەنم و ئارد دابەش بكرێت بەسەر یەك ساڵدا و هەر مانگێك 20 هەزار تۆن بنێرێت.
سۆمەرییە نیوز