حسێن عەزیز
مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە فەرمانی سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینیی كوردستان، وەك سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتییەكە دەستبەكار بوو لە جێگەی خوالێخۆشبوو مامۆستا حەمەئەمین چرچەقەڵایی. راشیگەیاند: بەڵێن دەدەم هەموو هەوڵ و توانایەكی خۆم دەخەمەگەڕ بۆ خزمەتی خەڵكی سنوورەكە.