نوری مالکی: بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان رۆڵی مام جەلال دەبینێت

11:08 - 2022-07-07
عیراق
845 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان، دۆخی سیاسیی عیراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێكران و جەخت لە لێكتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆ كرایەوە.
‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بۆ رۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد لەبارەی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناوی یەكخستنی دەنگە جیاوازەكان و سازانی نیشتمانی بەردەوامە، چونكە پێمانوایە ئەوە تەنیا رێگەی گەیشتنە بە داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر لە وڵاتدا.
‏‎لە بەرامبەردا نوری مالكی باسی هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلالی كرد لە كۆكردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەكانی عیراق و وتی، عیراقی نوێ بەشانازییەوە ناوی سەرۆك مام جەلال دەهێنێت، چونكە ئەو چەترێك بوو هەمووانی كۆدەكردەوە. ئێستاش بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان رۆڵ دەبینێت و هەوڵەكانی لەپێناوی داهاتووی عیراق بەرز دەنرخێنین. دڵنیاین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عیراق.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان #بەغدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان