گەندەڵییەكی گەورە و ئاشكرایە و داوای دامەزراندنیان بە گرێبەست كراوە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بە نایاسایی ناوی 90 كەس بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێت

01:37 - 2024-11-10
کوردستان
85 جار خوێندراوەتەوە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، ناوی 150 كەسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ناردووە بۆ ئەوەی وەك وانەبێژ گرێبەستیان بۆ بكرێت، دەركەوتووە 90 كەسیان وانەبێژ نەبوون و لەسەر بنەمای حزبی ناویان تۆماركراوە.
كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەی زانیوە كە «لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرەوە 150 ناو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم نێردراوە بۆ ئەوەی وەك وانەبێژ گرێبەستیان بۆ بكرێت، بەڵام دەركەوتووە لەو 150 كەسە 90یان بە هیچ شێوەیەك وانەبێژییان نەكردووە و لەسەر بنەمای حزبیی، ناویان تۆماركراوە، كە ئەوەش گەندەڵییەكی روون و ئاشكرایە و مافی چەندین كەسی شایستە دەخورێت».

بابەتە پەیوەندیدارەکان